ئارسیناڵ X تۆتێنهام هۆتسپێر … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (3:30) خولەكی عه‌سر بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزیدا، یانەی ئارسیناڵ لە نێو یاریگای (ئیمارات)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمڕۆیان بڵاودەكەینەوە:-

1- ئارسیناڵ له‌ دوایین 6 یاری له‌ به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا، هیچ یاریه‌كی له‌ تۆتێنهام نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان.

2- تۆتێنهام له‌ دوایین 32 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای له‌ به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ له‌ خولی ئینگلیزیدا، ته‌نها 2 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 17 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 13 یاریشدا یه‌كسان.

3- له‌ دوایین 34 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ئارسیناڵ و تۆتێنهام له‌ پریمه‌رلیگدا گۆڵ تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ و زیاتره‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان 2 یانه‌ی تری خوله‌كه‌.

4- ئارسیناڵ له‌ دوایین 10 یاری نێو یاریگای (ئیمارات) له‌ پریمه‌رلیگدا، براوه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش باشترین ژماره‌ی پێوانه‌یی تیپه‌كه‌یه‌ له‌م یاریگایه‌دا.

5- تۆتێنهام 10 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ خولی نایابدا بردۆته‌وه‌ له‌ ساڵی 2017، زیاتر له‌ هه‌ر تیپێكی تری خوله‌كه‌، یاریزانه‌كانیشی 37 گۆڵیان تۆماركردووه‌.

6-گۆڵكارانی دێربی له‌نده‌ن (ئارسناڵ و تۆتێنهام): 1- ئیمانیۆل ئه‌دیبایۆر (8) گۆڵ، 2- رۆبێرت پێرێس (7) گۆڵ، 3- هاری كه‌ین (6) گۆڵ.

7- ماوریسیۆ پۆچه‌تینۆی ئه‌رجه‌نتینی ڕاهێنه‌ری تۆتێنهام، هیچ یاریه‌كی له‌ به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ نه‌دۆراندووه‌، له‌ 2 یاریدا براوه‌ بووه‌ و له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان.

8- ئێستا ئارسیناڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێته‌ به‌ تۆماركردنی 6 گۆڵ.

9- ئێستا تۆتێنهام به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له‌ پله‌ی سێ یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش هاری كه‌ینه‌ به‌ تۆماركردنی 8 گۆڵ.

 

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close