گواستنەوەی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان پلانێکی سەرۆکی ریال مەدرید بووە

Neymar
Neymar
یاریگا
سەرچاوەکان رۆژ لە دوای رۆژ بەڵگەی بەهێزتر و زیاتر لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان وەک پلانێکی سەرۆکی ریال مەدرید دەزانن.

سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ئیسپانی پێش ئەوەی کە نێیماری برازیکی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، هەوڵی زۆریداوە کە بگوازتەوە ریزەکانی، بەڵام لەم پرۆژەیە شکستی هێنا بەرامبەر کەتەلۆنیەکان، هەربۆیە ناوبرا وەک تۆلە کردنەوەیەک ئەم پلانەی دارشتووە و وەرزی رابردوو بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی داوەتە سەرۆکی یانەی فەرەنسی بۆ ئەوەی هێرشبەری برازیلی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و دواتریش وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەم هۆیەوە وا پێشبینی دەکرێت کە وەرزی داهاتوو نێیمار دەچێتەوە ریال مەدرید و ئەو کێشانەی ئیستاش لەگەڵ راهێنەر و یاریزانانی یانەکەی درووستکردووە گشتیان بەهانەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close