رامۆس : لەگەل رۆناڵدۆ هاوڕانیم و دەرگامان بۆ نێیماریش کراوەیە

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە میانەی کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا باس لە دوو بابەتی جیاواز دەکات.

سێرجیۆ ، بۆچوونەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە راست نازانێت گوایە دابەزینی ئاستی مەدرید بەهۆی فرۆشتنی یاریزانە یەدەگەکانەوە بوبێت و جێگەیان دیارە “کاتێک دوو جامی سوپەرمان بردەوە بێ ئەوان (ئەورووپا و ئیسپانیا) جێگەی کەس دیار نەبوو . کێشەکە زیاتر لە یاریزانە پێککراوەکاندایە . تیمەکان بەهێزە کاتێک هەموومان ئامادەین. جێگەی کەس دیار نیە هیچ کەسێک !”.

ناوبراو دەنگۆی گواستنەوەی نێیماری هێندەی دیکە بەهێزکرد و وتی “نازانم بۆ لە بارسێلۆنا رۆی ئەوە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە و خۆی دەزانێت. بەڵام ئێستا ئاسانترە کە لە پاریسەوە بێت بۆ ئێرە وەکو ئەوەی راستەوخۆ لە بارسێلۆناوە بگوازرێتەو.ە دەرگامان کراوەیە بۆ نێیمار و پەیوەندییەکی بەهێزیشم هەیە لەگەڵیدا’.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close