گرفته هونه‌رییه‌كانی زێدان چین؟
كه‌مجاربووه یانه‌كانی ئینگلته‌را بتوانن هێنده‌ی یانه‌ی تۆتنهام ئاوا به ئاسانی له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ببه‌نه‌وه، دیاره هه‌موو شكستێك هۆكار و ده‌رئه‌نجامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گینا هیچ یانه و تیپێك به ئاسانی ناكه‌وێته گێژاوی دژه‌كانییه‌وه. ئێستا زێدانی ڕاهێنه‌ری مێره‌نگی له‌نێو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی دابه‌زینی هونه‌ری تیپه‌كه‌یدا خراپترین ڕۆژه‌كانی به‌ڕێده‌كات.
دیاره ڕه‌خنه‌گرتن له زێدان و تووند كردنی له سووچێكی بێرنابۆدا هه‌روا له‌خۆوه نییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سی یه‌كه‌مه نه‌یتوانی پارێزگاری له مانه‌وه‌ی چاكترین یاریزانه لاوه‌كانی نموونه‌ی (خامیس ڕۆدریگز، ئه‌لڤارۆ مۆرتا) بكات، كه له‌م كاته‌دا تیپه‌كه هونه‌ریانه پێویستی به شوێنی ئه‌وانه، بۆ شوێنی یاریزانه پێكراوه‌كان. دابه‌زینی ئاستی هونه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، بۆ چه‌ندین خاڵ و لایه‌نی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناكرێت ئێمه نادیدانه ته‌ماشای بكه‌ین. بۆ وێنه: له‌وه‌ته‌ی خولی ئیسپانی ده‌ستی پێكردووه، زێدان هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك باشترین یاریزانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تووشی پێكانده‌بن، له‌وانه (كارڤاخال، ڤاران، بێڵ، كۆڤاسیچ، ناڤاس)، كه ئه‌مانه هه‌موو داهێنه‌ر و تێكشكێنه‌ری پلانه‌كلانی تیپی دژ و پارسه‌نگی یاریی زێدانن، به‌ڵام یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی هێڵی به‌رگری له ئێستادا بونته مۆته‌كه بۆ نا جێگیری تیپه‌كه، به تایبه‌تی لا به‌رگری حه‌كمی.
جگه له‌مانه دابه‌زینی ئاستی (مۆدریج، كاسمیرۆ، كرۆس) بۆشایه‌كی زۆری له نێوان هێڵه‌كانی پشته‌وه و پێشه‌وه دروستكردووه. ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای یارییه‌كانی ڕیاڵ بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بینین ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی تۆپ و یاریگا زۆر به‌كه‌می به‌رچاو ده‌كه‌وێت، یاخود هه‌ر یاریزانێكیش ده‌ستی بخات، ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه بیداته‌وه به هاوڕێكانی، تا له گۆڵی تیپی دژ به‌بێ گرفت تووندی بكات، یان هیچ نه‌بێت یاریزانه‌كه تووشی ئیحراجی نه‌بێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی مه‌له‌كی كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه ناتوانن سوود له‌دواین تۆپه‌كان وه‌ربگرن و به یه‌كه‌م به‌ر یه‌كه‌وتن له تۆڕه‌كه‌دا بیگیرسێننه‌وه، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ڕۆناڵدۆ زۆرترین كات له خولی ئیسپانی ئه‌م ده‌رفه‌تانه ده‌سوتێنێت. له وه‌رزه‌كانی پێشوو زێدان هه‌موو یاریزانه‌كانی گۆڵكاربوون، یان لانیكه‌م تا نیوه‌ی وه‌رزه‌كه له خوله‌كانی ئه‌وروپا و ئیسپانیا، ئه‌ستێره‌یه‌كی نه‌بوو گۆڵی بۆ تیپه‌كه نه‌كردبێت، كه به هه‌موو ڕێگاكانی یاریكردن گۆڵیان ده‌كرد و دروستكاری نایاب بوون, كه‌چی له وه‌رزی ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی پێشوو، ئه‌ستێره‌كانی تیپه‌كه كه‌مترین سوودیان له تۆپه ئاسمانییه‌كان بینیوه، به تایبه‌تی سێرجۆ ڕامۆس، له‌وه‌ته‌ی كرۆس ناردنی تۆپه هه‌واییه‌كانی كه‌م دیقه‌ت بووه، ئه‌ویش له لێدانی سه‌ر و گۆڵكردن بۆ تیپه‌كه‌ی چۆته‌وه، به‌ڵام دیاره كه‌می گۆڵكردن له‌سه‌ر شانی به‌رگریكاران نیه، به‌ڵكو ئه‌وه كاری ڕۆناڵدۆ و هاوڕێكانێتی، ته‌نیا جارێك ناتوانن تۆپه‌كانی ناوچه‌ی بۆكس بخه‌نه ئه‌و دیوی خه‌تی گۆڵی تیپی دژ.