دروشمی سیاسی کامپ نۆی تەنیبوو

Barcelona
Barcelona
یاریگا
لە یاری چوونی گەڕی یازدەی لالیگا و لە یاری نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و سێڤییا کە لە یاریگای کامپ نۆ لە پایتەخی ھەرێمی کەتەلۆنیا ئەنجامدرا, ھاندەرانی بارسا دروشمی دوور لە وەرزشیان بەرز کردبوەوە.

لە کاتی بەرێوەچوونی ئەو یارییە, ھاندەرانی بلاوگرانا بە پێچەوانەی یارییەکانی رابردوو زۆر بە کەمی ھانی یاریزانان یانەکەیان دەدا, لە بەرامبەردا بە ووتنەوەی دروشمی سیاسی لە دژی بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیا یاریزانەکانیان نیگەران کردبوو و چاوەرێش دەکرێت ئەم کارەیان سزای توندی بە دواوە بێت.

ھاندەرانی بارسێلۆنا لە ووتنەوە و ھەلواسینی دروشمی ” ئازادی, یەکسانی و ئازاد کردنی زیندانی سیاسی” بەرپرسانی لا لیگایان نیگەران کردووە, ئەویش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کەتەڵونیا کە ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست ھێناوە, بەڵام حکومەتی مەدرید رێگرن لە جیابونەوەیان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close