وێستهام یونایتد X لیڤه‌رپوول … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (8:30) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی ئینگلیزی‌دا، یانەی وێستهام یونایند لە نێو یاریگای (له‌نده‌ن ئۆڵه‌مپی)، میوانداری یانەی لیڤه‌رپوول دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-
1- وێستهام یونایتد له دوایین 12 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له پریمه‌رلیگدا، یه‌كسان نه‌بووه، 4 یار بردۆته‌وه و 8 یاریشی دۆراندووه.
2- گه‌وره‌رتین بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول له نێو یاریگای وێستهام له مێژووی پریمه‌رلیگدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی 5 ساڵی 2017، كه به ئه‌نجامی (4-0) یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
3- وێستهام له دوایین 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، 10 گۆڵی لێ تۆماركراوه.
4- پاش هه‌ر یه‌كه له كریستاڵ پاڵاس و سوانزی سیتی، وێستهام یونایتد سێیه‌م یانه‌یه كه كه‌مترین خاڵی له نێو یاریگای خۆی كۆكردبێته‌وه له 2 وه‌رزی ڕابردووی پریمه‌رلیگدا، كه 31 خاڵه.
5- لیڤه‌رپوول 15 گۆڵی له یاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی لێ تۆماركراوه له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه له مێژووی به‌شداری كردنی له خولی نایابی ئینگلته‌رادا (پریمه‌رلیگ) كه له ساڵی 1992 دامه‌زراوه.
6- چیچاریتۆی هێرشبه‌ری مه‌كسیكی یانه‌ی وێستهام یونایتد، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی له پریمه‌رلیگدا له ناو هێڵی سزادا تۆماركردووه، كه 41 گۆڵه.
7- فیلیپ كۆتینهۆی به‌رازیلی به‌شداری 6 گۆڵی كردووه له دوایین 5 یاری له به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 3 گۆڵی تۆماركردووه و 3 گۆڵیشی دروست كردووه.
8- دانیه‌ل ستۆریجی ئینگلیزی 5 گۆڵی له 7 یاری له دژی وێستهام بونایتد تۆماركردووه له پریمه‌رلیگدا.
9- ئێستا لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش موحه‌مه‌د سه‌ڵاحه به تۆماركردنی 5 گۆڵ.
10- ئێستا وێستهام یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ، له پله‌ی 16 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش چیچاریتۆیه به تۆماركردنی 4 گۆڵ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com