رۆمـــا X چـێـــڵسی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (10:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی لە نێو یاریگای (ئۆڵه‌مپیكۆ)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.
ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-
1- چێڵسی به بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، بێ گوێدانه ئه‌نجامی 2 یاری داهاتووی، ڕاسته‌وخۆ بۆ قۆناغی 16 پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت.
2- رۆما ته‌نها 1 یاری له چێڵسی بردۆته‌وه له مێژووی چامپیۆنزلیگدا، ئه‌ویش به ئه‌نجامی (3-1) بوو له گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی 2008-2009.
3- چێڵسی خاوه‌نی دووه‌م به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، یاریزانانی بلوز له 3 یاریدا 11 گۆڵیان تۆماركردووه.
4- رۆما هیچ یاریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی نه‌دۆراندووه، 1 بردنه‌وه و 2 یه‌كسان بوونی به‌ده‌ست هێناوه.
5- چێڵسی له دوایین 14 به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، 13 جاریان توانیویه‌تی بۆ قۆناغی 16 پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌وێت.
6- رۆما له دوایین 6 به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، 5 جاریان توانیویه‌تی بۆ قۆناغی 16 پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌وێت.
7- چێڵسی له نێو خاكی ئیتاڵیادا، 8 جار ڕوبه‌ڕوی یانه ئیتاڵیه‌كان بۆته‌وه له چامپیۆنزلیگدا، 1 یاری بردۆته‌وه، له 5 یاریدا دۆراوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
8- رۆما له دوایین 8 یاری له نێو یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه، له 4 یاریدا دۆراوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
9- چێلسی له دوایین 9 یاری ده‌روه‌ی یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا، 4 یاری بردۆته‌وه، له 2 یاریدا دۆراوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
10- چێڵسی له دوایین 6 به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، هه‌ر 6 جاره‌كه توانیویه‌تی به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناغی 16 پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌وێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com