بۆچی ڕیاڵ مه‌درید به گیرۆنا دۆڕا؟
نووسینی: هه‌وراز كاوه (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)
ڕیاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی ئه‌وروپا به یانه‌ی گیرۆنا له لالیگای ئیسپانیا دۆڕا، كه نرخی ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا (42) ملیۆن یۆرۆیه، ئه‌م شكسته به بڕوای من چاوه‌ڕوانكرابوو بۆ تیپه‌كه‌ی زێدان، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی یارییه‌كانی ئه‌و تیپه‌مان بینیبێت، وێنه‌ی ته‌كتیكی زێدانی ڕاهێنه‌ر پڕێتی له هه‌ڵه و قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاستی تاكی یاریزانه‌كان بكه‌ین، شه‌وی پێشوو سێرجۆ ڕامۆس زۆرترین بۆشایی له دڵی به‌رگی تیپه‌كه‌یدا دروستكردبوو، جگه له‌مانه هه‌ردوو یاریزانی لا به‌رگری مارسیلۆ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، به به‌رده‌وامی ده‌چوونه سه‌ر تیبپی دژ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ندێكجار ده‌رچوونه‌كانیان پێویست ناكات، یاخود هێڵی به‌رگری له پشته‌وه به بۆشی ده‌مێنێته‌وه، بۆیه زۆر به‌كه‌می ئه‌ركی به‌رگریان به‌رجه‌سته ده‌كرد، كه ئه‌وه‌ش وایكردبوو ڕامۆس به ته‌نیا له چه‌قی به‌رگری له دووری ناچۆوه یاریی بكات، هه‌روه‌ها پێم وایه به‌رگری ڕیاڵ زۆر به چاوێكی كه‌م ده‌یانڕوانییه هێرشبه‌رانی تیپی گیرۆنا، بۆیه ئه‌وه‌ش هۆكاری جیاوازی داته‌پینی ئاستی به‌رگری یانه‌كه‌بوو.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی به بۆچوونی من داهاتوویه‌كی باش و ڕوونی ده‌بێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی كارامایی و به‌رگریكردن و هێرش دروستكردنه، جگه له‌وه جه‌سته‌ی به‌هێزه و كه‌م ماندو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هێشتا له‌ڕووی ته‌كتیك و دروستنه‌كردنی بۆشایی به‌رگرییه‌وه لاوازه، بۆیه له نه‌بوونی كارڤاخال چه‌ندین هه‌ڵه‌ی ڕوون به‌دی ده‌كرێت، یاخود كه‌س نییه په‌یوه‌ندی نێوان هێڵه‌كانی به‌رگری و ناوه‌ڕاست ڕێكبخاته‌وه، جگه له‌مانه چوارینه‌ی پشته‌وه‌ی مێره‌نگی ڕۆژی ڕابردوو هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان به تۆپه‌وه ده‌كرد، كه پێشتر له‌كاتی ڤاران و كارڤاخال ئه‌مانه كه‌متر به‌دی ده‌كرا، یان لانیكه‌م تۆپه‌كه‌یان چنگ بخستایه ده‌یانخسته‌وه خزمه‌تی هاوڕێكانیان، كه‌چی دوێنێ تۆپه‌كان ده‌چووه به‌ر قاچیان، وه‌كو ئه‌وه‌وابوو ئه‌ژدیهابێت له‌به‌ر پێیان، بۆیه به ناچاری به‌هۆی گه‌مارۆ و خێرایی سیانه‌ی گیرۆنا به فیڕۆیانده‌دا.
له به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ری گیرۆنا (پابلۆ ماتیچ) به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری ورد و گه‌وره ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ر دوو گێمی یارییه‌كه‌دا دابه‌ش كردبوو، سه‌ره‌تا پێنچ یاریزانی له نیوه یاریگای تیپه‌كه‌یدا جێگیركردبوو، له ناوه‌ڕاستی یاریگا سێ یاریزانی دانا، كه ئه‌وه‌ش وایكردبوو به‌هۆی خێرایی و ته‌ركیزی زۆر و بۆشایی به‌رده‌وام له دڵی به‌رگری ڕیاڵ، هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به تایبه‌تی گرانیلی هاریكارێكی باشبوو بۆ (ستوانی و بۆرتۆ)، تا بتوانن جوڵه‌ی به‌رده‌م له پشتی ڕامۆس و ناچۆوه ده‌ستبخه‌ن، كه ئه‌وه‌ش به ده‌ستمایه‌ی دوو گۆڵ و شكستی ڕیاڵ كۆتایی هات، له كاتێكدا یاریزانه‌كانی ڕیاڵ ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوون به ته‌نیا خۆیان یاریی به تۆپه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌نده له غه‌می ئه‌وه‌دانه‌بوون بارودۆخی پلانی تیپه‌كه‌یان ڕێكبخه‌نه‌وه، به تایبه‌تی ئیسكۆ جگه له گۆڵه‌كه، هیچی دیكه‌ی نه‌كرد، یان لانیكه‌م توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو چه‌ند تۆپێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بخاته نێو بۆكسی تیپی دژ، كه هه‌میشه ڕۆناڵدۆ و بنزیما دوو بێكاری یاریگاكه‌بوون، یاخود زۆر دره‌نگ تۆپه‌كانیان پێده‌گه‌یشت، هه‌رچه‌نده زێدان وێنه‌ی یاریكردنی گۆڕیبوو بۆ (2ـ4ـ4) كه‌چی كاسه‌میرۆ و مۆدریچ دوو بێخه‌مترین یاریزان بوون، كه كه‌مترین پچڕاندن و هاوكاریان هه‌بوو بۆ به‌رگری تیپه‌كه‌یان، كاتێكێش تۆپ له‌به‌ر پێی تیپی گیرۆنا بوایه زۆر به‌كه‌می سێ گۆشه‌ی گوشار و گه‌مارۆیان دروست ده‌كرد، وه‌ك چۆن مۆدریج و ئیسكۆ له گۆڵی یه‌كساندا ئه‌وه‌یانكرد، بۆیه ئه‌ركی زێدانه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات غروری ئه‌ستێره‌كانی و لوتبه‌رزیان كه‌مبكاته‌وه، تا جارێكی دیكه به یانه‌یه‌ك شكست نه‌هێنن، كه ئێستا له جێگای ڕیاڵ سه‌ره تووڵ و مانَشێتی هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی جیهانن.