ڕاهێنەری بلباو مێسی بە هۆکاری دۆڕاندن بەرانبەر بارسا لە قەڵەم دەدات

 

 

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا توانی لەنێو یاریگای (سان مامیس)ی تایبەت بە یانەی ئاتلەتیک بلباو بە 3 خاڵی گرنگ بگەڕێتەوە، ڕاهێنەری یانەی خاوەن یاریگا ئۆباڵی دۆڕاندنەکەی خستە سەر ئاست بەرزی مێسی ئەستێرەی بارسا.

لەم بارەیەوە، ئانخێل زیگادا، ڕاهێنەری بلباو سەبارەت بە دۆڕاندنی یانەکەی بەرانبەر بارسێلۆنا گوتی ” من لە ئاستی یاریزانان ڕازیم هەرچەندە دیارە کە ئێمە تەنها ئەنجامان کەم بوو، لەسەرەتای گێمی یەکەم چەند هەلێکی ئاسانمان لە کیسدا، بەڵام کاتێک مێسی گورزی خۆی وەشاند و گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، ئێمەی شڵەژاند و ڕیتمی یارییەکەی ئێمەی کپ کردەوە، ئەو گۆلەی مێسی یارییەکەی گۆڕی و کاری ئێمەی قورستر کرد لە گێمی دووەمیش هەوڵی زۆرمان دا بەڵام نەمانتوانی هەلەکان بقۆزینەوە.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا دوای ئەو بردنەوەیە بە دوو گۆڵی مێسی و پاولینیۆ توانی سەرکەوتنی نۆیەم لەکۆی 10 یاری بەدەست بهێنێت و کۆی خاڵەکانی بۆ 28 بەرز بکاتەوە و پێشەنگی لیگا قایم تر بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close