ئه‌ی سی میلان X یوڤێنتوس … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7) ئێواره به كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له گه‌ڕی (11)ی خولی ئیتاڵیدا، له نێو یاریگای (سانسێرۆ)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌كات.
ئه‌م یاریه به‌هێزترین یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كاڵچیۆیه و گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه، هه‌ربۆیه له ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیان، 165 یاری نێوان ئه‌ی سی میلان و یوڤێنتوسه له خولی ئیتاڵیدا، یوڤی 61 بردۆته‌وه و میلانیش 49 یاری، له 54 یاریدا یه‌كسان بوون.
2- یوڤێنتوس له دوایین 9 یاری له‌گه‌ڵ میلان له كاڵچیۆدا، 8 یاری بردۆته‌وه و له 1 یاریشدا دۆڕاوه.
3- یاریزانانی میلان له دوایین 7 یاری نێو یاریگای سانسێرۆ له به‌رامبه‌ر یوڤێنتوس له سێریا ئه‌یدا، ته‌نها 5 گۆڵیان تۆماركردووه.
4- میلان له دوایین 2 یاری نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، هیچ گۆڵێكی تۆمارنه‌كردووه.
5- یوڤێنتوس له دوایین 7 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له كاڵچیۆدا، نه‌ی توانیوه پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.
6- یاریزانانی یوڤێنتوس توانیویانه له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، گۆڵ تۆماربكه‌ن، به‌ڕێژه‌ی 4 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.
7- نیكۆلا كالینیچی هێرشبه‌ری میلان، له دوایین 3 یاری له دژی یوڤێنتوس له خولی ئیتاڵیدا، توانیویه‌تی گۆڵ تۆماربكات.
8- یوڤێنتوس به تۆماركردنی 31 گۆڵ، خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنی ئه‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆیه.
9- گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبه‌ری یوڤێنتوس، له دوایین 4 یاری له به‌رامبه‌ر میلان له سێریا ئه‌یدا، هیچ گۆڵێكی تۆمارنه‌كردووه.
10- یوڤێنتوس له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، له سه‌ره‌تادا گۆڵی تۆماركردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه میلان له 4 یاریدا دواكه‌وتووه له تۆماركردنی گۆڵ.
11- ئێستا یوڤێنتوس به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ، له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه به تۆماركردنی 11 گۆڵ.
12- ئێستا میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ، له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش خیسۆس فێرناندێز سوسۆیه به تۆماركردنی 4 گۆڵ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com