مانچێسته‌ر سیتی X ناپۆلی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی  سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، یانەی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی لە نێو یاریگای (ئیتیحادی)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەكات.

ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، سێیه‌مین یاری نێوان مان سیتی و ناپۆلییه‌ له‌ چامپیۆنزلیگدا، یانه‌كه‌ی باشوری ئیتاڵیا هه‌ردوو یاریه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌.

2- ناپۆلی له‌ دوایین 4 یاری له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ ئینگلیزیه‌كان له‌ چامپیۆنزلیگدا، له‌ 2 یاریدا براوه‌ بووه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان.

3- مان سیتی له‌ دوایین 4 یاری له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتاڵیه‌كان له‌ چامپیۆنزلیگدا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

4- ناپۆلی له‌ دوایین 10 یاری له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ چامپیۆنزلیگدا، له‌ 6 یاریدا براوه‌ بووه‌، له‌ 3 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

5- مان سیتی له‌ دوایین 11 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ چامپیۆنزلیگدا نه‌دۆراوه‌، 8 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

6- پیپی ره‌ینای گۆڵپارێزی ئێستای ناپۆلی، وه‌ك گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول 18 جار ڕوبه‌ڕوی مان سیتی بۆته‌وه‌، 7 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 9 یاریشدا یه‌كسان.

7- مان سیتی بۆ 7 وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌كه‌ به‌شداری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌كات، توانیویه‌تی له‌ دوایین 4 وه‌رزدا بۆ قۆناغی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌ربكه‌وێت.

8- ناپۆلی به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی ماوریسیۆ ساری له‌ 12 یاری سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا، 11 یاری بردۆته‌وه‌ و ته‌نها له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌.

9- مان سیتی 17 یاریه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا نه‌دۆراوه‌، 14 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

10- سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ پێویستی به‌ تۆماركردنی 2 گۆڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ گۆڵكاری مێژوویی مان سیتی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close