فەرمی: ئینیێستا گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Andres iniesta
Andres iniesta
یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، یاریسازی ئیسپانی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە دواجار گرێبەستەکەی درێژ کردەوە و مانەوەی خۆشی لە یانەکەی راگەیاند.
پێگەی فەرمی بلاوگرانا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە دواجار بەرپرسانی یانەکەیان لەگەڵ ئینیێستای یاریسازی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بریاروایە ئەمرۆ جۆزێپ بارتیمیۆی سەرۆکی یانەکەیان لەگەڵ ئینیێستا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و گرێبەستەکەش بە فەرمی واژۆی لەسەر دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close