بارسێلۆنا چیدیکە رێگە بە پۆلیسی کەتەلۆنیا نادات پارێزگاری لە ئەوان بکات

یاریگا

Barcelona
Barcelona

دوای ئەوەی کە پۆلیسی کەتەلۆنیا لەگەڵ پۆلیسی ئیسپانیا رێگرییان لە دەنگدەرانی کەتەلۆنیا کرد بۆ بەشداری کردن لە راپرسی سەرەتای ئەم مانگە، بەرپرسانی بارسێلۆنای ناچار کردووە کە گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەوان هەڵوەشێنن.

هێزە ئەمنیەکانی شاری بارسێلۆنا Mossos دوای ئەوەی لەگەڵ پۆلیسی ئیسپانیا بەشداریکرد لە رێگری کردن و ئازاردانی خەلکانی هەرێمەکەیان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت ئەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا هەیە هەلیوەشێننەوە و چیدیکەش رێگەیان پێنەدرێت پارێزگاری لە یاریگا و یانەکەیان بکەن.

لە رۆژی یەکی ئەم مانگە دوای ئەنجامدانی راپرسی کەتەلۆنیا بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا، پۆلیسی ئەم هەرێمەش لەگەڵ پۆلیسی ئیسپانیا بەشدارییان لە رێگری کردن لەو خەلکە کرد کە بۆ دەنگدان روویان لە بنکەکانی دەنگدان کردبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close