چێڵسی X مانچێسته‌ر سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7:30) خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی چێڵسی له گه‌ڕی (7)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات، ئه‌م یاریه گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه، بۆیه ئێمه له ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- چێڵسی له دوایین 7 یاری نێو یاریگای خۆی له به‌رامبه‌ر مان سیتی له پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 1 یاری دۆراندووه، 4 یاری بردۆته‌وه و له 2 یاریشدا یه‌كسان بووه.
2- ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری چێڵسی تاكه ڕاهێنه‌ره كه هه‌ردوو یاری چوون و گه‌رانه‌وه‌ی له‌و تیپه بردبێته‌وه كه پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌رایه‌تی بكات.
3- پیپ گواردیۆلا هه‌رگیز له 3 یاری له‌دوای یه‌ك له به‌رامبه‌ر هیچ یانه‌یه‌ك نه‌دۆڕاوه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، جگه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نه‌بێت.
4- ئیدین هازارد له دوایین 5 یاری له دژی مان سیتی له پریمه‌رلیگدا، به‌شداری 5 گۆڵی كردووه، 3 گۆڵی تۆماركردووه و 2 گۆڵیشی درووست كردووه.
5- مان سیتی 21 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ تۆماركردووه، سێیه‌م یانه‌یه له مێژووی خوله‌كه‌دا كه پاش 6 هه‌فته زۆرترین گۆڵی تۆماركردبێت.
6- له دوایین 7 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیاندا له خولی نایابی ئینگلته‌رادا، 4 كارتی سوور به‌كار هاتووه، سیانیان بۆ یاریزانانی مان سیتی و كارته‌كه‌ی تریان بۆ یاریزانانی چێڵسی.
7- پیپ گواردیۆلا وه‌ك ڕاهێنه‌ر 7 جار ڕوبه‌ڕوی چێڵسی بۆته‌وه و هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، 3 جار تووشی دۆران هاتووه و 4 جاریش تووشی یه‌كسان بوون بووه.
8- ئه‌لڤارۆ مۆراتا 6 گۆڵی له‌م 6 یاریه‌ی سه‌ره‌تای پریمه‌رلیگ تۆماركردووه، سیانیان به لێدانی سه‌ر و سیانیشیان به پێی ڕاست.
9- مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه به تۆماركردنی 6 گۆڵ، به‌داخه‌وه به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداری یاریه‌كه ناكات.
10- چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لڤارۆ مۆراتایه به تۆماركردنی 6 گۆڵ.
سه‌رچاوه: http://arabic.sport360.com