بروا نوری: هەفتەی داهاتوو خۆم یەکلایی دەکەمەوە

یاریگا

Brwa Nuri
Brwa Nuri
بروا نوری، یاریزانی کوردی یانەی ئوستێرسوندی سویدی لە نێوان دوو بژاردەدا ماوە و نازانێت کامیان هەڵبژێرێت.

یاریزانی یانەی سویدی لە بارەی یاری کردنی بۆ هەڵبژاردەکانی سوید و ئێران تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە بەم دواییە هەردوو هەڵبژاردەش بانگهێشتیان کردووە و بریاریداوە کە هەفتەی داهاتوو خۆی یەکلا بکاتەوە و بۆ یەکێک لەم دوو هەڵبژاردەیە یاری بکات.

نوری 30 ساڵ لە دایکبووی شاری ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتریش لە چوار یاریدا درێسی هەڵبژادەی عێراقی پۆشیەوە هەروەها لە ریزەکانی هەڵبژاردەی خوار تەمەنەکانی 17 ساڵ و 19 ساڵی سوید یاریکردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close