لە رۆژی ریفراندۆم بارسێلۆنا یاری دەکات

یاریگا

Barcelona
Barcelona

سەرەتای مانگی داهاتوو بارسێلۆنا لە بەردەوامی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری لاس پالماس دەکات و ئەم یارییە دەکەوێتە ئەو رۆژەی کە بریاروایە ریفراندۆم لە هەرێمی کەتەلۆنیا ئەنجام بدرێت.

رۆژنامەی وەرزشی Mundo deportivoـی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی ئەمرۆ بڵاویکردەوە کە دەنگی دواخستی ئەم یارییە بە هۆی راپرسیەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا هەبوو، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە هێزە ئەمنیەکان بە هۆی سەرقالیان بەم راپرسیە ناتوانن پارێزگاری لە یارییەکە بکەن، بەڵام هیچ گۆرانکارییەک لە کاتی یارییەکە ناکرێت و لە کاتی خۆی ئەنجام دەدرێت.

کەتەلۆنیەکان بریاریانداوە کە لە رێکەوتی ١ـی سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا ریفراندۆم بکەن و هەر لەو رۆژەشدا کاتژمێر ١٧:١٥ میوانداری لاس پالماس دەکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close