کۆنتی بۆ خولی ئیتالیا دەگەڕێتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕایگەیاند کە بیری ئیتاڵیا دەکات و جارێکی دیکەش بۆ خولی سێریا A دەگەڕێتەوە.

کۆنتی لەم بارەیەوە بە ئێزگەی (ڕادیۆ ڕای) ئیتالیای گوتوە” کە زۆر بیری ولاتەکەی دەکات و ئەو ڕانەهاتوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئیتالیا دوور بکەوێتەوە، بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا جارێکی دیکە بۆ خولی سێریا A دەگەرێتەوە و مەشقی یانەیەک وەردەگرێت، کۆنتی کە تەمەنی 48 ساڵە گوتیشی ” لێرە لە پرێمەرلیگ ئەزموونم زیاتر دەبێت، نازانم چی لە داهاتوو ڕوو دەدات، ئەمرۆ لێرەی سبەی لە شوێنێکی دیکەی بەلام تاقیکردنەوەی خولی ئینگلیزی کاریگەری زۆری بەسەر مندا هەبووە، بەڵام لە کۆتایشدا نامەوێت کاتێکی زۆر لە وڵاتەکەم دوور بکەوێتەوە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، پار ساڵ توانی لەگەڵ چێلسی نازناوی پرێمەرلیگ بەرزبکاتەوە، لەم وەرزەش ڕکابەری دەکات و لە دوایین یاریشدا بە ئەنجامی چوارگۆڵێ بێ وەڵام توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ستۆک سیتی بباتەوە.

 

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close