چێڵسی X ئارسیناڵ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

25

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (3:30) خوله‌كی  عه‌سر به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی چێڵسی له‌ گه‌ڕی (5)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له‌ نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ به‌ دێربی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن ناسراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- چێڵسی له‌ دوایین 5 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆی براوه‌ بووه‌، دوایین دۆرانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی (10) ساڵی (2011) كه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-5 دۆڕا.

2- ئارسیناڵ له‌ دوایین 12 یاری له‌گه‌ڵ چێلسی له‌ نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)، نه‌یتوانیوه‌ پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.

3- چێڵسی له‌ دوایین 23 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی توانیویه‌تی گۆڵ تۆماربكات.

4- یاریزانانی چێڵسی له‌ دوایین 2 یاری له‌ دژی ئارسیناڵ، 2 كارتی سوریان وه‌رگرتووه‌، ڤیكتۆر مۆسێس له‌ فایناڵی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و پیدرۆ رۆدریگیزیش له‌ یاری قه‌ڵغانی خێرخوازیدا.

5- له‌وه‌ته‌ی خولی ئینگلیزی گۆڕدراوه‌ بۆ پریمه‌رلیگ، ئارسیناڵ هه‌رگیز 6 یاری له‌ دوای یه‌كی به‌ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌دۆڕاندووه‌.

6- ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئیتگلیزیدا، به‌شداری 4 گۆڵی كردووه‌، 3 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 1 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

7- ئیدین هازاردی به‌لجیكی له‌ دوایین 4 یاری له‌ دژی ئارسینال له‌ نێو یاریگای چێڵسی، 3 گۆڵی تۆماركردووه‌.

8- ئارسین ڤینگه‌ر بۆ جاری 59 وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ ڕوبه‌ڕوی چێڵسی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یه‌ بۆ ڤینگه‌ر.

9- دۆرانی 3-0 چێڵسی به‌ ئارسیناڵ له‌ مانگی 9/ 2016، گه‌وره‌ترین دۆرانی شین پۆشه‌كانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆپچیه‌كان له‌ پریمه‌رلیگ له‌ 19 ساڵی ڕابردوودا.

10- كۆتا وه‌رز ئارسیناڵ هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ چێڵسی بردبێته‌وه‌ له‌ خولی نایابدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی 2003-2004، كه‌ له‌و وه‌رزه‌دا ئارسیناڵ بوو به‌ پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close