یانه‌ی یوڤێنتوس و سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی چه‌ند سزایه‌كی قورس ده‌بنه‌وه‌

ئاندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس

یاریگا – بەهۆی فرۆشتنی بلیتی یارییەکان بە گروپی مافیای (ندرانگیتا) له‌ هه‌رێمی كالابریا، داواکاری گشتی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتوس و سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕووبەڕووی چەند سزایەکی قوڕس دەکاتەوە:-

1- ڕاگرتنی ئاندریا ئه‌نێلی سه‌رۆكی یانه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو.

2- دوو یاری له‌ نێو یاریگای خۆی، یوڤێنتوس به‌ بێ هانده‌ر یاری بكات و له‌ یاری سێه‌میش شوێنی كۆرڤا سود (هانده‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كان) دابخرێت.

3- سزادانی یانەی یۆڤێنتوس بە بڕی 300 هەزار یۆڕۆ.

4- سزای دوو ساڵ ڕاگیران بۆ  ساندرۆ نیکۆلا بەڕێوەبەری ئاسایشی یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم (یوڤێنتوس ستادیۆم).

5- سزای یه‌ك ساڵ و نیو ڕاگیران بۆ ستیڤانۆ میرۆلا بەرپرسی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی یۆڤێنتوس.

جێی باسه‌، هێشتا سزاكان جێبه‌جێ نه‌كراون، یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌توانێت داوای پێداچوونه‌وه‌ بكات، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی یانه‌كه‌ و ئه‌نێلی سه‌رۆك كراون بداته‌وه‌، پاشان یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ده‌دات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close