بارسێلۆنا شەش یاریزانی بە ھۆی پێکان بەشداری دێربی ناکەن

Barcelona
Barcelona
یاریگا
بارسێلۆنا لە دێربی کەتەلۆنیا میوانداری ئیسپانیۆل دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ڤالڤێردی راھێنەری بلاوگرانا لیستی یاریزانانی بۆ ئەم یارییە ئاشکرا کردووە و شەش یاریزان بە ھۆی پێکانەوە بەشداری لەو یارییە ناکەن.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە راھێنەری یانەکەیان بۆ دێربی کەتەلۆنیا بانگھێشتیان کردووە و لەم لیستەدا ناوی ھەریەک لە یاریزانان سێرجی رۆبێرتۆ, تۆماس ڤێرمایلەن, ئاردا توران, رافینیا, ئالێکس ڤیدال و دێنیس سوارێز بە ھۆی پێکانەوە بونیان نیە و بەشداری یاری ئەمشەو ناکەن.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئەمشە کاتژمێر 9:45 خولەک بە کاتی ھەولێر لە گەڕی سێیەمی لا لیگا میوانداری ئیسپانیۆل دەکات کە لە دوو یاری رابردوو سەرکەوتیان بەدەست ھێناوە و چاویان لە سێیەم سەرکەوتنی لەسەر یەکە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close