هاوکێشەی ڕیال مەدرید بۆ سەرکەوتن

7

یاریگا – وشیار جه‌بار

بەرشەلۆنە تا بەم دواییانە بەسەر جیهانی تۆپی پێ زاڵ ببوو، هۆکارەکەشی گەنجە ناودارەکانی ئەکادیمیای یانەکەیە (لاماسیا)، کە بە زۆری لەژێر کاریگەری فەلسەفەی یۆهان کرۆیفە، کە تاڕادەیەکی زۆر یاریزانی نایابی بەرهەمهێناوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی و یانەکە دەیتوانی تیپێک دروستبکات ئەستێرەکانی پێکهاته‌كه‌ی بریتی بن لە (چاڤی، ئینێستا، بۆسکێتس، پیۆڵ، پیکێ، مێسی) هەموویان لە لاماسیاوە هاتبوون کە یانەکەیان گەیاندە لوتکە.

ریاڵ مەدرید ئەوکات چی دەکرد؟ بەردەوام بوو لە کڕینی یاریزانە ئەستێرەکان، بەلام ئەنجامەکەی چی بوو؟ لە لایەنی ئابووریەوە ریاڵ مەدرید بوو بە دەوڵەمەندترین یانە. بەلام لە نازناو شکستی هێنا؟ زێدان کاتێک یاریزان بوو لە ریال مەدرید لە ٢٠٠١ تا ٢٠٠٦  یەک لالیگا و یەک جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕوپای بەدەستهێنا، رۆنالدۆی دیاردە 5 ساڵ لە ریال مەدرید بوو  به‌ڵام نه‌یان توانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا به‌ده‌ست بهێنن.

ریال مەدرید بەردەوام بوو لە گواستنەوەی ئەستێرەکان بۆ یانەکە. بەڵام ئەنجامی نەبوو. لاماسیاش بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی یاریزانی مەزن، بەردەوامیش بوون لە ئەنجامی باشتر لە ریال مەدرید. ریال مەدرید شکست له‌ دوای شكستی دەخوارد. ئەی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید؟ كاستیا یەکێکە لە گرنگترین ئەکادیمیاکانی ئەوڕوپا، یاریزانی وەک ڕاول، کاسیاس، گوتی، ماتا هەموویان یاریزانی ئەکادیمای ریاڵ مەدریدن، لە هەشتاکانیش پێنج یاریزانی ئەکادیمیای یانەکە مەدریدیان شکۆیان گەراندەوە بۆ ریال مەدرید.

ساموێل ئیتۆ کە نازناوێکی زۆری لەگەل بەرشەلۆنە بەدەستهێنا بەرهەمی كاستیا بوو، تا ئێستاش یەکێکە لەو ئەکادیمیانەی لە ئەوڕوپا کە زۆرترین یاریزان بەرهەمدێنێ. ریال مەدرید ئەوساڵ باشترین ساڵی هەبوو لە ٥٨ ساڵی رابردوودا، لەگەڵ گرنگی نازناوەکان بۆ ریال مەدرید ئەوەش گرنگ بوو کە لە کۆتاییدا یەدەگی ریاڵ مەدرید یاریزانەکانی كاستیان کە یاریزانی وەک مۆڕاتا، ڤاسکوێز، کاسێلا، ناچۆ، ماریانۆ، کە بەشێکی گرنگ بوو لەو وەرزەی ریاڵ مەدرید، کارڤاخالیش لە پێکهاتەی سەرەکی بوو کە یاریزانی كاستیایه‌.

مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان بەرەوپێشچوونێکی جیاوازی نیشاندا کە بەردەوام و بەردەوام یاریزانی گەنجی بۆ پێکهاتەی یانەکە دەگوازتەوە، کە توانی پێکهاتەیەکی گەنج و بە ئەزموون و هاوسەنگی لە هەموو هێڵەکان ڕاگرتبوو. لەو ئاراستەیە بەردەوامیش بووم کە یاریزانی ئەکادیمیاکە بە خواستن لە یانەکە دەڕۆن وەک ڤالیخۆ و لۆرێنتی کە هەر کاتیک ریال مەدرید بیەوێ دەتوانێ بیانگەڕێنتەوە کە دەتوانن لەو یانانە خۆیان بسەلمێنن و بگەڕێنەوە ڕیال مەدرید.

مەدرید دوای چەند ساڵێکی زۆر وانەی خۆیان فێربوون بەڵام بە ڕێککەوتن لە هەمانکاتدا بەرشەلۆنە هەمان هەڵەی ڕیال مەدرید دووبارە دەکاتەوە و وانەیان لە هەڵەکانی ریال مەدرید وەرنەگرتووە. بەرشەلۆنە ئێستا ئەوکارە دەکا کە ریال مەدرید لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد لە جیاتی بەرەو پێشچوونی یاریزانە گەنجەکانیان دەیەوێ بۆندی گەورە مۆربکات، یاریزانی وەک تیاگۆ و ساندرۆ و پێدرۆ دەفرۆشێ و یاریزان دەکڕی کە لەگەل فەلسەفەی یانەکە ناگونجێ وەک ئاردا توران و ئەندرێ گۆمێز.

بەرشەلۆنە چیتر پشت بە یاریزانە گەنجەکان نابەستێ، تەنها پشت بە میسی و دیمبلی و سوارێز دەبەستێ وەک ئەوەی ریال مەدرید کردی لەگەل فیگۆ و زێدان و رۆنالدۆ، لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی هەبوو. هەموو پێکهاتە مێژوویەکان بێنە لەبەر پشت بەستنیان بووە بە یاریزانە گەنجەکان، فیرگسۆن ساڵی ١٩٩٢، بەرشەلۆنەی پیپ گواردیۆلا، مەدریدی هەشتاکان، ئەیاکس و ئەی سی میلان لە رۆژە شکۆمەندیەکانی خۆیان، یەک خاڵی لێکچوویان هەیە: یاریزانی گەنج.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close