فەرمی| ریال مەدرید تانەی لە بریاری لیژنەی سزاکانی ئیسپانیا دەدات

Ronaldo
Ronaldo
یاریگا
پاش ئەوەی کریستیانۆ رۆنالدۆی ھێرشبەری پۆرتوگالی ریال مەدرید بە ھۆی پاڵ پێوەنانی ناوبژیوان یاری چوونی کلاسیکۆی سوپەر بۆ پێنج یاری سڕ کرا, بەرپرسانی ئەو یانەیە تانەیان لەو بریارەدا.

رۆژنامەی وەرزشی ” AS”ـی ئیسپانیا بڵاوکردەوە کە دوای بریارەکەی لیژنەی سزاکانی فێدراسیۆنی ئیسپانیا, ئەمرۆ شاھانەکان بە فەرمی تانەیان لەو بریارەدا و داوا دەکەن کە کارتی زەردی دووەمی گۆڵکاری یانەکەیان رەش بکرێتەوە, ھەربۆیە چاوەرێ وەڵامی ئەو لیژنەیە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە شاھانەکان ھیوایان بە سرینەوەی کارتە زەردەکەی دووەمی کریس ھەیە و ئومێدیان ھەیە کە دۆن بەشداری لە یاری ھاتنەوەدا بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close