پێرێز تووشی شەرمەزاری دەبێت بەرامبەر رۆناڵدۆ

Cristiano Ronaldo
Cristiano Ronaldo
یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز, سەرۆکی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا تووشی ھەڵەیەکی سەیر دەبێت کاتێک کە دەڵێت ئامادە نیم بە قەد کێشی رۆناڵدۆش ئەگەر ئاڵتونم پێ بدەن ئەو یاریزانە بفرۆشم.

پێگەی ” BLEACHER REPORT” دوای ئەو لێدوانەی سەرۆکی شاھانەکان لێکدانەوەی بۆ ئەو قسەیە کردووە و دەرکەوتوو نرخی رونالدۆ تەنھا سێ ملیۆن یۆرۆیە, بە ھۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە کێشەکەی 80 کیلۆگرامە و ئەو بڕەیەی کە پێرێز باسی لێدەکات تەنھا دەکاتە سێ ملیۆن یۆرۆ.

بەم ھۆیەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان گاڵتەیەکی زۆر بەو قسانەی سەرۆکی ریال مەدرید کراوە و بە تەنزەوەش زۆریانە خۆیان بۆ کریمی ئەو یاریزانە ئامادە کردووە.

Ronaldo
Ronaldo
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close