ھۆکاری بەشداری نەکردنی کۆتینیۆ لە یاری داھاتووی یانەکەی ئاشکرا بوو

Philippe Coutinho
Philippe Coutinho
یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ, ناوەراستکاری برازیلی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا دوای ئەوەی کە بڵاوکرایەوە بە ھۆی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بارسێلۆنا بۆ یاری دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر ئاتلەتیک بلباو دوور خراوەتەوە, ئەم ھەواڵە رەتکرایەوە.

سەرچاوەکانی بریتانیا دواجار ئاشکرایان کردووە کە ناوەراستکاری برازیلی بە ھۆی پێکانەوە بەشداری لە یاری داھاتووی یانەکەی ناکات و ھەموو ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە راستی کە باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە بە ھۆی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا لە پێکھاتەی یانەکەی دوور خرابێتەوە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بە ھێز ھەبوون کە کۆتینیۆ لە یاری دووشەممەی داھاتووی جامی خوان گامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close