رۆنالدۆ لە دادگا چی بە دادوەر گوتووە؟

Ronaldo
Ronaldo
یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ, پاش ئەوەی ئەمرۆ لە دادگای ئیسپانیا بە ھۆی تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج ئامادەبوو, بە دادوەری کەیسەکەی گوتووە ” تەنھا لەبەر ئەوەی ناوی رۆنالدۆیە ئەو تۆمەتەیان داوەتە پاڵی”.

رۆژنامەی ” EL ESPANOL ” ئەمرۆ ئاشکرایکردووە کە یاریزانی پۆرتوگالی لە کاتی دادگایی کردنی گوتوویەتی ” ئەگەر ناوی من رۆنالدۆ نەبوایە ئەوا من ئێستا لێرە نەدەبووم”, لە وەڵامدا دادوەریش بەو یاریزانەی گوتووە ” نەخێر ئەمە ئەو شوێنەیە کە پێشتر راوێژکاری پادشای ئیسپانیا لە سەدەی شانزدەھەم دادگایی کراوە”.

لەو دانیشتنەدا رۆنالدۆ بە قسەی توند وەڵامی دادوەری داوەتەوە و پێ گوتووە کە ئەو ھیچ ھەڵەیەکی نەکردووە و ھەموو باجەکانی لە کاتی خۆیداوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close