ڕاکیتیچ نهێنی گرژی و مشت ومڕی لەگەڵ ناوبژیوانی کلاسیکۆ ئاشکرا کرد

Screen Shot 2017-07-30 at 11.18.19 AM

یاریگا
ئیڤان ڕاکیتیچ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نهێنی و هۆکاری گروی و ئاڵۆزی و هەڵچوونی بەرانبەر ناوبژیوانتی کلاسیکۆ ئاشکرا کرد.

ڕاکیتچ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ASی مەدریدی گوتی ” ئەوەی من بناسێت چاک دەزانێت کە زۆر ئەستەمە کەسێک بتوانێت لە نێوی رایگا بەو شێوەیە تووڕەم بکات، بەڵام ئەو ناوبژیوانە توانی ئەو کارە بکات، ئەو چەند جارێک لە نێو یاریگا قسەی زۆر ناشرینی پێ گوتم، بە بەکارهێنانی وشەی زۆر قێزەون، من ڕێزی هەموو کەس دەگرم، بۆیە قبوولیش ناکەم کەسێک بە بێ ڕێزی سەریم بکات”.

سەبارەت بە گەشتەکەی ئەمەریکا بۆ یانەی بارسا، ڕاکیتیچ گوتی بۆ ئێمە گەشتێکی سەرکەوتووبوو، ڕاستە بردنەوەکان لە یارییە دۆستانەکان بوو، بەڵام ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مەشقەکانمان بە باشی ئەنجام داوە، سەبارەت بە بردنەوە لە ریال مەدرید ڕاکیتیچ دەڵێت گرنگ یاری سوپەری ئیسپانیە ئەوە تەنها یارییەکی دۆستانە بوو، بەڵام بۆ ورەی یاریزانان گرنگی دەبێت.

 

ڤیدیۆی ڕووداوەکە :

https://www.youtube.com/watch?v=UKQ9Vum0-Fg

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close