وورده‌کاری گرێبه‌سته‌که‌ی دۆناروما ئاشکراده‌بێت
یاریگا-جانلویجی دۆناروما له کۆتاییدا مانه‌وه‌ی له میلان هه‌ڵبژارد و گرێبه‌سته‌که‌ی نوێکرده‌وه، به‌ڵام میلان قوربانی زۆری‌دا بۆ مانه‌وه‌ی ناوبراو و هیچ یاریزانێک نیه له جیهاندا ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ بێت و موچه‌ی له دۆناروما زیاتربێت.
ناوبراو له گرێبه‌سته نوێیه‌که‌یدا هه‌فتانه بڕی ١٥٠ هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت که ساڵانه ده‌کاته شه‌ش ملیۆن یۆرۆ. به‌گوێره‌ی گازیتا دیلۆ سپۆرت به‌ندێکی دیکه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی مه‌رجی دۆناروما بووه که ئه‌نتۆنیۆی برای له یانه‌ی ئه‌ستێراس تریپۆلیسی یۆنانی بکڕننه‌وه و ببێته گۆڵپارێزی سێهه‌می میلان.
هه‌روه‌ها سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له نێوان ٧٥-٨٠ ملیۆنه ، به‌مه‌ش ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌توانێت رووبکاته یانه‌یه‌کی دیکه هه‌رکاتێک بیه‌وێت ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ک بیه‌وێت بڕێکی نزیک له سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌که‌ی ببه‌خشیت.