فەرمی| جبریل سیسێ پەیوەندی بە یانەیەکی سویسرییەوە کرد

Djibril Cissé
Djibril Cissé
یاریگا
جبریل سیسێ, ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پلە سێ سویسرا پێڤاردۆن سپۆرتەوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی سویسری بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی یانەکەیان لەگەڵ ھێرشبەری پێشووی یانەکانی لیڤەرپول و لازیۆ گەیشتنە رێکەوتن و ئەمرۆ گرێبەستێکی ماوە کورتیان لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ کردووە و وەرزی داھاتوو لە خولی پلە سێ ولاتەکەیان بەشداری دەکات.

سیسێ لە کاتێکدا ئەم گرێبەستەی واژۆ کردووە, مانگی دووی ئەمساڵ بە یەکجاری بریاری وازھێنانی راگەیاندبوو, بەڵام لەم بریارەی پاشگەز بوەوە و جارێکی دیکە دەگەرێتەوە ناو لاکێشەی کەسک.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close