کلایڤێرت : ڤێراتی ده‌یه‌وێت رووبکاته‌ بارسێلۆنا به‌ڵام پاریس رێگه‌نادات

Verrati

یاریگا-پاتریک کلایڤێرت ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا  ده‌ڵێت  مارکۆ ڤێراتی ئاره‌زووی بارسێلۆنا ده‌کات به‌ڵام  پاریس سان جێرمان رێگره‌ له‌ رۆشتنی.

ناوه‌ڕاستکاره‌ ئیتاڵییه‌که‌  ئامانجی یه‌که‌می بله‌وگرانایا له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا. کلایڤێرتیش که‌ به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی پاریس بوو تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا  بۆ سێکسیتا وتی “ڤێراتی ده‌ناسم ، ئه‌و وه‌رزی رابردوو گرێبه‌سته‌که‌ی بۆ چوار وه‌رز نوێکرده‌وه‌ به‌ڵام ده‌یه‌وێت رووبکاته‌ بارسێلۆنا به‌ڵام پاریس رێگه‌ نادات. زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت ، شتێکی باشیش نیه‌ یاریزان دڵخۆش نه‌بێت له‌ یانه‌که‌ی به‌ڵام بڕیاری لای پاریسه‌”.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ٧٠-٨٠ ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵێنراوه‌ به‌ڵام پاتریک وتی “ئه‌و شایسته‌ی له‌وه‌ زیاتره‌ ، نرخی سه‌روو ١٠٠ ملیۆنه‌”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close