فەرمی| گریزمان وژاۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد

Antoine Griezmann
Antoine Griezmann
یاریگا
ئنتوانی گریزمان, گۆڵکاری فەرەنسی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئەمرۆ بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

پێگەی فەرمی یانەی مەدرید بڵاویکردەوە کە ئەمرۆ چەند ئەندامێکی یانەکەیان گەشتی فەرەنسایان کرد و لەگەڵ ھێرشبەری یانەکەیان لە کامپی ھەڵبژاردەی فەرەنسا کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەم کۆبونەوەیدا گریزمان واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد.

ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر ھەبوو گریزمان ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت, بەڵام دواجار گرێبەستەکەی تا کۆتایی ساڵی 2022 درێژ کردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close