نادال بۆ قۆناخی پێش کۆتایی رۆلاند گارۆس سەرکەوت

Rafael Nadal
Rafael Nadal
یاریگا
رافایل نادال, تێنسزانی ئیسپانی توانی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رۆلاند گارۆس بەرامبەر پابلۆ کارینۆی ھاونیشتیمانی سەرکەوێت و بۆ قۆناخی پێش کۆتایی سەرکەوێت.

لە بەردەوامی یارییەکانی پاڵەوانیەتی رۆلاند گارۆسی فەرەنسا, تێنسزانی ئیسپانی رووبەرووی پابلۆ کارینۆی ھاونیشتیمانی بوەوە لە کاتێکدا کە نادال سێتی یەکەمی بە ئەنجامی شەش دوو سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بوو, سێتی دووەم رکابەرەکەی بە ھۆی پێکانەوە نەیتوانی بەردەوام بێت و یارییەکەش لە بەرژەوەندی نادال کۆتایی پێھێنرا.

بەم سەرکەوتنە نادالی خاوەنی زۆرترین ناسناوی رۆلاند گارۆس بۆ قۆناخی پێش کۆتایی سەرکەوت و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی براوەی نێوان جۆکۆڤیچ و دۆمێنیک تیم دەبێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close