مانسینی دەست بە پیشەکەی دەکاتەوە

Roberto Mancini
Roberto Mancini
یاریگا
رۆبێرتۆ مانسینی, راھێنەری ئیتاڵی بریارە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی زێنیت سان پێتێربێرگی رووسیا بگرێتە ئەستۆ.

پێگەی تۆپی پێ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە, لەو کاتەی راھێنەری وڵاتەکەیان لە پۆستی راھێنەرایەتی ئینتەر میلان دوورخرایەوە, لەگەڵ ھیچ یانەیەک کاری نەکردووە, ھەرچەند پێشبینی ئەوە دەکرا کە ناوبراو لە ئەڵمانیا دەست بە پیشەکەی بکاتەوە, بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی یانەی رووسی گەیشتۆتە رێکەوتنێکی سەرەتایی.

مانسینی لە ساڵی 2001ـەوە دەستی بە کاری راھێنەرایەتی کردووە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ شەش یانەی جیاواز کاری کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close