تۆتێنھام یاریزانێک بۆ ریزەکانیان دەگوازێتەوە

Gylfi Sigurðsson
Gylfi Sigurðsson
یاریگا
گالفی سیگۆردسۆن, یاریسازی ئیسلەندی سوانزی سیتی وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی تۆتێنھام یاری دەکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Daily Star ” ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی یانەی لەندەنی توانیویانە بە شێوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانی ئیسلەندی بگەنە رێکەوتن بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەیان یاری بکات و چاوەروان دەکرێت چەند رۆژی داھاتوو ئەو گواستنەوەیە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

سیگۆردسۆن وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی بەشداری 37 یاریکردووە و 9 گۆڵیشی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close