شارابۆڤا ئامانجی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

Screen Shot 2017-05-16 at 12.06.06 PM

یاریگا
دوای ئەوەی سزای سڕکردنی تەواو بوو، (ماریا شارابۆڤا) کچە تێنس زانی ڕووسی بەناوبانگ، یەکەمین سەرکەوتنی لە پالەوانێتی ئیتاڵیا تۆمار کرد، هەروەها ئامانجی خۆی بۆ ماوەی داهاتوو ئاشکرا کرد.

شارابۆڤا کە دوێنێ بە کۆمەڵەی بێ وەڵام بە ئەنجامی(6-2) و (6-4) لە (کریستینا مەکهێڵ)ی کچە یاریزانی ئەمەریکی بردەوە، بە میدیاکانی ڕاگەیاندو گوتی” پلانی من ئەوەیە بەهیزەوە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییە گەورەکان بگەڕێمەوە، هەروەها دەمەوێت جارێکی دیکە پێشەنگی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسی جیهان وەرگرمەوە، ئەوە کارێکی باشی دەوێت، بەڵام من خۆم دەزانم بۆ پێکانی ئەو ئامانجانە دەبێت چی بکرێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا، شارابۆڤا ئاشکرای کردووە کە لە پاڵەوانێتی شتوتگارت و مەدریدش بانگهێشت کراوە، هەروەها دەڵێت کە ئەوە سێێەمین هەفتەیە گەڕاوەتەوە، بۆیە پێویستە هەموو بیرم لەسەر ئەنجامدانی یارییەکان بێت و باشترین ئاست پێشکەش بکەم”.

ئاشکرایە کە کچە یاریزانی ڕووسی (ماریا شارابۆڤا) کە تەمەنی 30ساڵ دەبێت، بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو بەهۆی بەکارهێنانی مادەی میلۆدینیۆمی وزە بەخش لە لایەن فیدڕاسیۆنی تێنسی جیهانی سڕ کرابوو، لەو ساتەش ئەو کچە یاریزانە ڕووسیە جوانە دەیەوێت قەرەبووی ماوەی ڕابردوو بکاتەوە.

Screen Shot 2017-05-16 at 12.05.22 PM

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close