گواردیۆلا به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر ڤینگه‌ر
یاریگا-پیپ گواردیۆلا ره‌خنه‌ی توند له ئارسن ڤینگه‌ر ده‌گرێت له‌سه‌ر لێدوانێکی پێشووتری راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌که.
به دوو هه‌فته پێش کۆتایی پریمه‌رلیگ، مانچسته‌ر ستی به سێ خاڵ له پێش ئارسناڵه و ئه‌و یانه‌یه‌ی بێبه‌شکردووه له چامپیۆنزلیگ. ڤینگه‌ر سه‌باره‌ت به هۆکاری له‌ده‌ستدانی پله‌ی چواره‌م وتبووی “یانه‌یه هه‌یه هه‌میشه له پشوودان چونکه له پاڵه‌وانێتییه‌کانی دیکه کراونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌رنجیان ته‌نیا له‌سه‌ر خوله”.
کاتێک رۆژنامه‌نووسان داوای لێدوانیان له گواردیۆلا کرد له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه ، وتی “تێناگه‌م چۆن راهێنه‌ره‌کان به‌وجۆره باس له تیمه‌کانی دیکه ده‌که‌ن . ئه‌وان بۆ ئه‌وه موچه وه‌رده‌گرن ئاگایان له تیمه‌کانی خۆیان بێت نه‌ک هی دیکه. بڕۆ هه‌وڵبده خۆت یاری زیاتر ببه‌یته‌وه یانیش خولی پاڵه‌وانه‌کان ببه‌ره‌وه و پێویستت به‌وه نابێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه بکه‌یت”.