ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ خاڤی مارتینێز کۆتایی هات

MARTINEZ

یاریگا-خاڤی مارتینێز به‌رگریکاری یانه‌ی بایه‌رن میونشن ناتوانێت له‌م وه‌رزه‌دا یاری بکاته‌وه‌ پاش پێککرانی .

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی بایه‌رن ، ناوبراو له‌ کاتی پایسکڵسواری که‌وتووه‌ و ئازاری پێگه‌یشتووه‌ ، به‌و هۆیه‌وه‌ ناتوانێت له‌ کۆتا دوو هه‌فته‌ی یاریه‌کانی بۆندزلیگا به‌شداربێت .

ناوبراو ده‌چێته‌ پاڵ مانوێل نۆیه‌ر و ستیڤ ئوڵریک له‌ لیستی یاریزانه‌ پێککراوه‌کانی بایه‌رن.

باڤاری ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگای له‌ هه‌فته‌ی پێشووه‌وه‌ مسۆگه‌رکردووه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close