شاهۆ ئازاد و ڕاهێنەرەکەی بۆ یاریگانێت دەدوێن

1494095798117

یاریگانێت/ لە شاری کەلار لە میانەی بەڕێوەچوونی یاری تیپە میللییەکانی کەلار بۆ ئاستی پلە یەک، لە یاری نێوان هەردو تیپی ئازادی و هێرۆدا، لە کۆتا خولەکەکاندا و لە ئەنجامی تۆپێکی هەڵگەڕاوەدا بۆ سەر گۆڵی تیپی هێرۆ کە پێش تۆپەکە دوو یاریزانی هەردولا بە سەختی بەریەک دەکەون، لە پێناو سەلامەتیی گیانی یاریزانەکاندا، شاهۆی یاریزانی ئازادی تۆپەکە دەخاتە دەرەوەی یاریگا.

ئەو هەڵوێستەی شاهۆ ئازاد لە کاتێکدا بوو کە ٦ خولەک کاتی زیادکراو خرابۆوە سەر یاریەکە و تیپەکەیش لە ژێر فشاری تیپی هێرۆدابوو بۆ یەکسانکردنەوە بە ۲-۲ی ئەنجامی یاریەکە.

شاهۆ بۆ یاریگانێت دوا و وتی: “لە کاتێکدا من تۆپەکەم بەرەو گۆڵی تیپی هێرۆ دەبرد، ئاوڕم دایەوە کە دادوەری یاریەکەیش بە دوامانەوە بوو (وەک ئاماژەیەک بە بەردەوامیدان بە یاریی) بەڵام کە زانیم یاریزان کەوتۆتە زەوی و هەڵنەستاوەتەوە، بۆیە بڕیارمدا یاریەکە بەردەوامی پێ نەدەم، لە کاتێکدا ئەشمتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەم.”

کاپتنەکەی تیپی ئازادی لەسەر کاردانەوەکانی نێو یاریگا لە هەمەر هەڵوێستەکەی وتی: “سەرەتا ڕاهێنەرەکەمان شڵەژا بەو هەڵوێستەم، بەڵام کە تێمگەیاندن یاریزان کەوتووە، بۆیە هێور بوویەوە و زۆریش دەستخۆشیی لێکردم.”

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە، ڕاهێنەری تیپی ئازادی بۆ یاریگانێت وتی: “ئەوە هەمیشە پەیامی منە بۆ یاریزانەکانم و من چەندین ساڵە ئەو پەیامە یاریزانەکانم پەروەردە دەکەم کە ڕەوشت و گیانی وەرزشییان لە پێش هەموو شتێکەوەبێت. بۆ ئەم ڕووداوەی دوێنێش، ئەگەرچی تیپەکەمان ژێر فشارێکی ئێجگار قورسدا بوو، هەڵچوونم بۆ ئەوە بوو کە بۆچی شاهۆ یاریزانەم وای لەو تۆپە کرد. بەڵام ئەو هات و پێی وتم لە یاریزان پێکراوە و کەوتووە، بۆیە منیش لە پای ئەو کارەی، زۆر دەستخۆشییم لێ کرد و ئەوەی من هەمیشە پێم وتوون، ئەو ئەنجامیدا، چونکە ئەو لە ناوە و دەرەوەی یاریگاش، هەر کوڕێکی خاوەن ڕەوشتی بەرزە، هەر بۆیە ٤ ساڵە کاپتنی تیپەکەمە.”

ڤیدیۆکە لێرە ببینە:

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

2 Comments

  1. I definitely wanted to develop a simple message to be able to say thanks to you for the marvelous pointers you are posting here. My incredibly long internet lookup has at the end of the day been rewarded with pleasant information to write about with my visitors. I would declare that we site visitors actually are very much blessed to live in a remarkable network with very many wonderful individuals with very beneficial methods. I feel pretty privileged to have encountered your entire web page and look forward to plenty of more brilliant times reading here. Thanks once again for everything.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close