به‌رشه‌لۆنه X یوڤێنتوس .. ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8 چامپیۆنزلیگدا، یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی لە نێو یاریگای (كامپ نۆ)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەكات، كە یاری چوون به ئەنجامی (3-0) لە بەرژەوەندی یانە ئیتاڵیه‌كه كۆتایی هات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-
1- ته‌نها ریاڵ مه‌درید و یوڤێنتوس له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، له هیچ یاریه‌كدا نه‌دۆڕاون، دوایین دۆرانی خانمه پیره‌كه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن مونیخ بوو له قۆناغی 16 وه‌رزی رابردوودا.
2- ئه‌و یانانه‌ی یاری چوونیان له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به ئه‌نجامی 3-0 دۆراندبێت، نه‌یان توانیوه بۆ قۆتاغی داهاتوو سه‌ربكه‌ون.
3- دوایین یاری یوڤێنتوس له نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی 4 ساڵی 2003، كه یانه ئیتاڵیه‌كه به ئه‌نجامی 2-1 یاریه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ركه‌وت.
4- به‌رشه‌لۆنه له دوایین 15 یاری له نێو یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا، براوه بووه، 50 گۆڵی تۆماركردووه و 7 گۆڵیشی لێ تۆماركراوه، دووه‌م زنجیره‌ی بردنه‌وه‌یه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا، له پاش بایرن مونیخ كه 16 یاری بردۆته‌وه.
5- یوڤێنتوس دوایین 5 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش باشترین ئاماری یانه ئیتاڵیه‌كه‌یه به درێژایی به‌شداری كردنی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا.
6- به‌رشه‌لۆنه له دوایین 6 یاری له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 3 یاری دۆراندووه و 3 یاریشی بردۆته‌وه.
7- یوڤێنتوس له دوایین 5 به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، توانیویه‌تی 3 جار بۆ قۆناغی هه‌شته‌م سه‌ربكه‌وێت، له كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ یانه‌یه‌كی تری ئیتاڵی نه‌یتوانیوه بۆ ئه‌م قۆناغه سه‌ربكه‌وێت.
8- به‌رشه‌لۆنه بۆ جاری ده‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بۆ قۆناغی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش باشترین ئاماری یانه‌یه‌كه له مێژووی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا، له دوایین 3 وه‌رزی رابردوو 2 جار له‌م قۆناغه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كراوه‌ته ده‌ره‌وه.
9- یوڤێنتوس تاكه یانه‌ی به‌شداربووی ئه‌م قۆناغه‌یه كه هه‌ر 4 یاریه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردبێته‌وه، 10 گۆڵی تۆماركردووه و ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
10- به‌رشه‌لۆنه زۆرترین لێدانی سزای له به‌رژه‌وه‌ندی گیراوه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، كه 4 لێدانی سزایه، یوڤێنتوسیش 3 لێدانی سزای بۆ هه‌ژمار كراوه.
11- یوڤێنتوس به‌هێزترین هێڵی به‌رگری له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا هه‌یه، ته‌نها 2 گۆڵی لێ تۆماركراوه، هه‌روه‌ها جیجی بوفۆن 441 خوله‌كه پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی ده‌كات.
12- لیۆنێل میسی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 11 گۆڵی تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش باشترین ئاماریه‌تی له دوای وه‌رزی 2011-2012 كه توانیبووی 14 گۆڵ تۆماربكات.
13- گۆنزالۆ هیگواین له دوایین 23 یاری له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 2 گۆڵی تۆماركردووه، له كاتێكدا له 38 یاری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا، 13 گۆڵی تۆماركردووه.
14- نه‌یماری به‌رازیلی له دوایین 3 یاری له نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه له چامپیۆنزلیگدا، به‌شداری 9 گۆڵی كردووه، 4 گۆڵی تۆماركردووه و 5 گۆڵیشی درووست كردووه.
سه‌رچاوه:- http://arabic.sport360.com