نێمار بەڵێنێکی گەورە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

Screen Shot 2017-04-18 at 11.07.34 AM

یاریگا
وا دیارە یاریزان (نێیمار دا سیلفا)ی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا متمانەی بەخۆی و یانەکەی هەیە بۆ ئەوەی ڕیمۆنتادایەکی دیکەی هاوشێوەی پاریس سان جێرمان بەرانبەر یانەی یۆڤێنتۆس لە یاری سبەی شەو تۆمار بکەن.

نێمار لە لێدوانێکدا بۆ کەنالی (سپۆرتی ئینتراتیڤۆ) گوتی” دەبێت متمانەی تەواومان بەخۆوە هەبێت، وەکو باوکم پێی گوتم ڕاستە ئەو جارە ڕکابەرەکە جیاوازە، بەڵام بارسێلۆنا هەر بارسێلۆنایە و ئێمە دەتوانین جارێکی دیکەش بگەڕێینەوە، هەروەها گوتیشی ئێمە پێشتر توانیمان ئەو کارە ئەنجام بدەین، دڵنیام لە بەرانبەر یۆڤێنتۆس گەر تەواوی تواناکانی خۆمان سەرف بکەین، ئەوا دەتوانین ڕاپەڕینێکی گەورە ئەنجام بدەین و ئێمە ئەو هێزەمان هەیە، دوای ئەوەی لە یاری یەکەم 3-0 شکستمان خوارد هیچیمان نییە لێی بترسین، دەبێت بە هەموو تواناکانمان بۆ ئەنجامدانی ڕیمۆنتادایەکی دیکە سەرف بکەین.

ئاشکرایە یاریزان نێیمار دا سیلفا لە یارییە سەرسوڕهێنەرەکەی گەڕانەوەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان هۆکاری سەرەکی ڕیمۆنتادا و گەڕانەوەی بارسا بوو، کاتێک توانی گۆڵی چوارەم و پێنجەمی بارسێلۆنا تۆمار بکات و گۆڵی شەشەمیش دروست بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close