مانچێسته‌ر یونایتد X چێڵسی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

133

یاریگا – ئه‌مرۆ كاتژمێر (6) به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ گه‌ڕی (33)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له‌ نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی چێڵسی ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ به‌ كلاسیكۆی نوێی خولی ئینگلته‌را ناوزه‌د ده‌كرێت و گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگا، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- یانه‌ی چێڵسی له‌ دوایین 11 یاری له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 8 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان.

2- یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ دوایین 21 یاری له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا نه‌دۆراوه‌، له‌ 11 یاریدا براوه‌ بووه‌ و له‌ 10 یاریشدا یه‌كسان.

3- مان یونایتد له‌ دوایین 8 یاری له‌ به‌رامبه‌ر چێڵسی له‌ خولی نایابی ئینگلته‌رادا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، له‌ 4 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان.

4- به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ له‌ مان یونایتد، ئه‌وا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌بێته‌ 4 ڕاهێنه‌ر له‌ مێژووی چێڵسی كه‌ هه‌ردوو یاری چوون و رۆیشتن له‌ مانچێسته‌ر یونایتد بباته‌وه‌.

5- جۆزێ مۆرینهۆ له‌ دوایین 2 یاری وه‌ك ڕاهێنه‌ری مانیۆ له‌ دژی بلوز، شكستی هێناوه‌، 5 گۆڵ له‌ تیپه‌كه‌ی تۆماركراوه‌ و یاریزانه‌كانیشی نه‌یان توانیوه‌ هیچ گۆڵێك تۆماربكه‌ن.

6- یاریزانانی مان یونایتد له‌ دوایین 10 یاری له‌ به‌رامبه‌ر چێڵسی، ته‌نها 3 گۆڵیان تۆماركردووه‌، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.

7- نگۆلۆ كانتی به‌ درێسی چێڵسی له‌ دوایین 2 یاری له‌ به‌رامبه‌ر مان یونایتد، 2 گۆڵی تۆماركردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ درێژایی 34 یاری له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها ئه‌و 2 گۆڵه‌ی تۆماركردووه‌.

8- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌شداری 18 گۆڵی كردووه‌ له‌ دوایین 17 یاری له‌گه‌ڵ مانیۆ له‌ پریمه‌رلیگدا، 13 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 5 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی درووست كردووه‌.

9- مان یونایتد له‌ دوایین 16 یاری له‌ نێو یاریگای خۆیدا له‌ خولی نایابی ئینگلته‌رادا، ته‌نها 6 یاری بردۆته‌وه‌، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 35.7%، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماریه‌تی له‌ پاش وه‌رزی 1973-1974.

10- دێگۆ كۆستا له‌ دوایین 4 یاری له‌ پریمه‌رلیگدا، هیچ گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆمارنه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماریه‌تی له‌ پاش مانگی 1 ساڵی 2013.

11- ئیبراهیمۆڤیچ له‌ 5 یاریدا ڕوبه‌ڕوی تیپی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بۆته‌وه‌، نه‌یتوانیوه‌ هیچ گۆڵێك له‌ دژیان تۆماربكات.

12- مان یونایتد له‌ دوایین 37 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ته‌نها 1 یاری دۆراندووه‌، به‌ڵام له‌ دوایین 6 یاری له‌ 2017، له‌ 5 یاریان یه‌كسان بووه‌.

13- یانه‌ی چێڵسی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ، له‌ پله‌ی 1 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش دێگۆ كۆستایه‌ به‌ تۆماركردنی 17 گۆڵ.

14- یانه‌ی مان یونایتد له‌ كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ، له‌ پله‌ی 6 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش زلاتان ئیبراهیمۆڤیچه‌ به‌ تۆماركردنی 17 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: http://www.arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close