هێرشبه‌ره به‌دبه‌خته‌که‌ی ئیتاڵیا حه‌وت مانگ دوورده‌که‌وێته‌وه
یاریگا-نه‌هامه‌تییه‌کانی جۆسیپی رۆسی به‌رده‌وامه و ناوبراو حه‌وت مانگ له یاریگاکان داده‌بڕێت پاش نوێترین پێکانی.
شه‌وی رابردوو سه‌لتاڤیگۆ٠-٢ دۆڕا به ئێیبار به‌ڵام شکستی گه‌وره‌ی ئه‌و یانه‌یه له‌ده‌ستدانی رۆسی بوو که له‌و یارییه‌دا به‌سته‌ری ئه‌ژنۆی پچڕا به ١٠ خوله‌ک پێش کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌م و به گوته‌ی یانه‌که ٦-٧ مانگ داده‌بڕێت.
رۆسی زیاتر له جارێک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه له ئه‌ژنۆی راستیدا. له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا به خواستن له فیۆره‌نتیناوه گوێزرایه‌وه بۆ سه‌لتا و له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا چوار گۆڵی تۆمارکردبوو.