سەرۆکی یانەی بێشیکتاش گەشتی لەندەنی کردووە

Besiktas
Besiktas
یاریگا
فیکرات ئۆرمان, سەرۆکی یانەی بێشیکتاشی تورکیا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ سیسک فابریگاسی یاریسازی ئیسپانی یانەی چێلسی گەشتی لەندەنی کردووە.

سەرچاوەکان لە تورکیا بڵاوییان کردۆتەوە کە ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی بێشیکتاش لە ھەوڵی گواستنەوەی یاریسازی یانەی لەندەنین, بۆیە سەرۆکی ئەم یانەیە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەل سیسک سەردانی بریتانیای کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو یاریزانە رازی بکات وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

سەرچاوەکانی تورکیا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی بێشیکتاش بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی فابریگاس دەبێت رکابەری لەگەڵ یانەی گالاتاسارای بکەن کە ئەوانیش ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

Cesc Fàbregas
Cesc Fàbregas
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close