لیڤه‌رپوول X ئیڤه‌رتون … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

79

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (2:30) خوله‌كی پاش نیوه‌رۆ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ گه‌ڕی (30)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له‌ نێو یاریگای (ئانفێڵد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی ئیڤه‌رتون ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ به‌ له‌ دێربی مێرسیساید به‌ناوباتگه‌ و گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- لیڤه‌رپوول له‌ دوایین 12 یاری له‌ به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتون له‌ پریمه‌رلیگدا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه‌، 5 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 7 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

2- درێژترین زنجیره‌ی نه‌دۆراندنی له‌سه‌ریه‌كی لیڤه‌رپوول له‌ دێربی مێرسیسایدا 13 یاریه‌، ئه‌ویش له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1972 بۆ 1978.

3- دواین بردنه‌وه‌ی ئیڤه‌رتون له‌ لیڤه‌رپول له‌ نێو یاریگای ئانفێڵد له‌ خولی نایابدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی 9 ساڵی 1999.

4- دێربی مێرسیساید 21 كارتی سوری له‌خۆگرتووه‌، زیاتر له‌ هه‌ر دێربیه‌كی تری خولی نایابی ئنگلیزی.

5- ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپوول یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بباته‌وه‌، ئه‌وا یۆرگن كلۆپ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌ر له‌ مێژووی لیڤه‌رپوول، كه‌ 3 دێربی له‌سه‌ر یه‌ك له‌ پریمه‌رلیگدا بباته‌وه‌.

6- رۆمیرۆ لۆكاكۆی گۆڵكاری ئیڤه‌رتون، 5 گۆڵی له‌ دژی لیڤه‌رپوول تۆماركردووه‌، به‌ڵام 1 گۆڵیان له‌ نێو یاریگای ئانفێڵد دا بووه‌، ئه‌ویش به‌ درێسی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن بوو له‌ مانگی 2 ساڵی 2013.

7- رۆمیرۆ لۆكاكۆ یه‌كه‌مین یاریزانی ئیڤه‌رتونه‌ كه‌ 21 گۆڵ له‌ یه‌ك وه‌رزی پریمه‌رلیگ تۆماربكات. هه‌روه‌ها 11 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 3 گۆڵیشی دروست كردووه‌ له‌ ساڵی 2017.

8- ئاده‌م لالانا له‌ ساڵی 2017 هیچ گۆڵێكی دروست نه‌كردووه‌ و هه‌روه‌ها هیچ گۆڵێكیشی تۆمارنه‌كردووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شداری 10 یاری كردووه‌.

9- لۆكاكۆ 10 گۆڵی له‌ 10 خوله‌كی كۆتایی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا تۆماركردووه‌، كه‌ پێشتر ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌ ناوی كیڤن فیلیپسی یاریزانی سه‌نده‌رلاند بووه‌ له‌ وه‌رزی 1999-2000.

10- رۆس باركلی یاریزانی ئیڤه‌رتون به‌ دروست كردنی 67 هه‌لی تۆماركردنی گۆڵ، زۆرترین هه‌لی تۆماركردنی گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا دروست كردووه‌.

11- لیڤه‌رپوول له‌ دوایین 14 یاری له‌ دژی 10 یانه‌ی سه‌روی ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگ نه‌دۆڕاوه‌، 8 یاری بردۆته‌وه‌ و 6 یاریش یه‌كسان بووه‌، له‌ كۆی ئه‌و 14 یاریه‌دا، لیڤه‌رپوول 30 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌ 15 یاریه‌كه‌ی تر، له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی خوارووی ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگ، 26 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌.

12- ئێستا لیڤه‌رپوول به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 56 خاڵ،له‌ پله‌ی 4 ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌ و ئیڤه‌رتونیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ له‌ پله‌ی 7. گۆڵكاری لیڤه‌رپوول سادیۆ مانی یه‌ به‌ تۆماركردنی 13 گۆڵ و گۆڵكاری ئیڤه‌رتونیش رۆمێرۆ لۆكاكۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 21 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی http://arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

2 Comments

  1. Fantastic blog! Do you have any suggestions for aspiring writers? I’m planning to start my own website soon but I’m a little lost on everything. Would you suggest starting with a free platform like WordPress or go for a paid option? There are so many choices out there that I’m completely overwhelmed .. Any tips? Thanks!

  2. I wanted to create you one little remark just to thank you the moment again on the breathtaking guidelines you have documented on this page. It has been certainly strangely open-handed of you in giving extensively what most people might have offered as an e book to end up making some cash for their own end, and in particular given that you might have tried it if you decided. Those guidelines likewise served like a good way to comprehend other people have the identical zeal the same as mine to know significantly more when considering this problem. Certainly there are thousands of more enjoyable moments up front for people who read carefully your site.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close