یاریزانێکی یوڤێنتوس وەرزی ئەمساڵی لەدەستدا

Marko Pjaca
Marko Pjaca
یاریگا
مارکۆ پیاسا, ھێرشبەری کرواتی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بە ھۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە ناتوانێت تا کۆتایی وەرز یاری بکات.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ کرواتیا بڵاویکردەوە کە یاریزانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە ھۆی ئەو پێکانەی کە لە چۆکیدا لە یاری دۆستانەی ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئێستونیا تووشی بووە ناتوانێت تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن بەردەوام بێت.

پیاسا لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنوسەوە کردووە و لە کۆی 20 یاری تەنھا یەک گۆلی بۆ خانمە پیرەکە تۆمار کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close