به‌فه‌رمی عێراق له‌ گه‌یشتن به‌ جامی جیهانی بێ هیوابوو

سعودیا و عێراق
سعودیا و عێراق

یاریگا-هیچ هیوایه‌ک نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگاته‌ کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی پاش نوێترین شکستی و ئه‌مجاره‌یان به‌رامبه‌ر سعودیه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌کانی رافیده‌ین له‌ شه‌ش یاریدا ته‌نها چوار خاڵیان هه‌بوو وه‌ گه‌یشتن به‌ کۆتاییه‌کان ئه‌سته‌م بوو به‌ڵام دۆڕانیان به‌ سعودیه‌  ماڵئاوایی فه‌رمی به‌دوای خۆیدا هێنا.

تاکه‌ گۆڵی یارییه‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌حیا ئه‌لشه‌حری تۆمارکرا به‌ لێدانێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ سزا. سعودیه‌ به‌م بردنه‌وه‌یه‌ کۆی خاڵه‌کانی له‌گه‌ڵ ژاپۆن یه‌کسانکرده‌وه‌ له‌ پێشه‌نگی کۆمه‌ڵه‌ی دووهه‌مدا. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ تاکه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی بێت بگاته‌ جامی جیهانی ساڵی داهاتوو له‌ رووسیا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌بییه‌کانی دیکه‌  (قه‌ته‌ر ، سوریا ، ئیمارات) توشی شکست هاتن و هیوایان هێنده‌ی دیکه‌ لاواز بوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close