دێربی مانچسته‌ر چووه‌ پاڵ کلاسیکۆ له‌ جامی پاڵه‌وانه‌کان

files-fbl-eng-pr-man-utd-rooney_f9e13cc6-0ec5-11e7-9152-693fb265b0f1

 

یاریگا-ئاماده‌کاری بۆ  جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانه‌کان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندرا  دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی مانچسته‌ر له‌ میانه‌ی ئه‌و جامه‌دا هاوینی داهاتوو روبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه‌.

جامی پاڵه‌وانه‌کان چه‌ند ساڵێکه‌ هاوینان به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کاری بۆ وه‌رزی نوێ له‌ نێوان یانه‌ گه‌وره‌کانی جیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، به‌ تێپه‌ڕبوونی کاتیش ژماره‌ی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا روو له‌ زیاد بوون ده‌کات.

وابڕیاره‌ له‌ ٧/٢٠ دا  مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر ستی روبه‌رووی یه‌کببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ یه‌که‌م یاری نێوانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شانشینی به‌ریتانیادا.   ئه‌م یارییه‌ به‌هێزه‌ له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندرا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆناش روبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه‌.

خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌کان

رۆما – پاریس

مان یونایتد – مان ستی

یوڤێنتۆس – بارسێلۆنا

پاریس – تۆتنهام

ریاڵ مه‌درید – مان یونایتد

تۆتنهام – رۆما

بارسێلۆنا – مان یونایتد

مان ستی – ریاڵ مه‌درید

پاریس – یوڤێنتۆس

مان ستی – تۆتنهام

ریاڵ مه‌درید – بارسێلۆنا

رۆما – یوڤێنتۆس

سه‌رجه‌م یارییه‌کان له‌ نێوان  ٢٠-٣٠ی مانگی حه‌وتی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close