سیمیۆنی : بیستنی مارشی چامپیۆنزلیگ ئازارم ده‌دات
یاریگا-دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید ناتوانێت شکسته‌کانی خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌ورووپا له یاد بکات و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت بیستنی مارشی ئه‌و خوله‌ش ئازارم ده‌دات.
ئه‌تله‌تی له سێ وه‌رزدا ، دوو جار چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ر ده‌ستی ریاڵ مه‌دریدی رکابه‌ری سه‌رسه‌ختیان له‌ده‌ستدا، سیمیۆنیش بۆ ئوندا سێرۆ ئه‌مڕۆ وتی “چی گوێم له مارشی خوله‌که ده‌بێت ئازارم ده‌دات، بۆ من یاری کۆتایی له میلان شکست بوو ، شکست ئه‌وه‌یه نه‌گه‌یت به ئامانجه‌که‌ت، به‌ڵام ئێمه گۆڵمان تۆمارکرد و نزیک بووین له ئامانجه‌که که‌چی جامه‌که‌مان له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ش زۆر به ئازار بوو. دواتریش کاتێک به لێدانی سزا پێیان دۆڕاین گومانم هه‌بوو بتوانم جارێکی‌تر سه‌رکردایه‌تی ئه‌م تیپه بکه‌م”.
تیپه‌که‌ی راهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینییه‌که له‌م وه‌رزه‌دا له لالیگا پله‌ی چواره‌می گرتووه به‌ڵام چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه بتوانێت له خولی پاڵه‌وانه‌کان به ئاواته له مێژینه‌که‌یان بگه‌ن و له چاره‌گی کۆتایی روبه‌رووی لێیسته‌ر ده‌بنه‌وه.