به‌پێی ئامارێك بارسێلۆنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگا ناباته‌وه
یاریگا- ئه‌مشه‌و له میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی ٢٧ی خولی ئیسپانی ، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر به ئه‌نجامی ٢-١ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای خاوه‌ن پێشه‌نگی خوله‌كه.
به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵانی ڕابردوو هه‌ركاتێك یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر له یانه‌ی بارسێلۆنای بردبێته‌وه ئه‌وا یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نه‌بووه‌ته پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ی ، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ساڵانی ٢٠٠١ ، ٢٠٠٢ ، ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٨ دێپۆرتیڤۆ له‌و یاریگایه له بارسای بردۆته‌وه ، دواتر بارسا نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
له وه‌رزه‌ی ٢٠٠١\٢٠٠٢ یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر ٢-١ له بارسێلۆنای برده‌وه ، له‌و وه‌رزه‌دا ڤالێنسیا بوو به پاڵه‌وانی خوله‌كه و دیپۆرتیڤۆش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و ڕیاڵیش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا ، بارساش له پله‌ی چواره‌می خوله‌كه‌دا مایه‌وه.
له وه‌رزه ٢٠٠٢\٢٠٠٣ یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر ٢-٠ له بارسێلۆنای برده‌وه ، له‌و وه‌رزه‌دا ڕیاڵ مه‌درید بوو به پاڵه‌وانی خوله‌كه و دیپۆرتیڤۆش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا ، بارساش پله‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له وه‌رزه ٢٠٠٣\٢٠٠٤ یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر ٣-٤ له بارسێلۆنای برده‌وه ، له‌و وه‌رزه‌دا ڤالێنسیا بوو به پاڵه‌وانی خوله‌كه و دیپۆرتیڤۆش له‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا ، بارساش له پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا مایه‌وه.
له وه‌رزه ٢٠٠٧\٢٠٠٨ یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لا کۆرونا له یاریگای ڕیازۆر ٢-٠ له بارسێلۆنای برده‌وه ، له‌و وه‌رزه‌دا ڕیاڵ مه‌درید بوو به پاڵه‌وانی خوله‌كه و دیپۆرتیڤۆش پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ست هێنا ، بارساش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.