سەرکەوتنی بارسێلۆنا قوربانی لێکەوتۆتەوە

Barcelona
Barcelona
یاریگا
لە ولاتی گابۆن ھاندەرێکی پاریس سانجێرمان دوای شکستی یانەکەی ھاورێیەکی خۆی دەکوژێت.

لە شاری لیبرۆڤیلی گابۆن دوو ھاورێ لە کاتی یاری نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان خەریکی سەیر کردنی یارییەکە بوون, بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە و شکستی پاریسیەکان یەکێک لەو کەسانە کە ھاندەری بارسێلۆنا بووە, گاڵتەی بە ھاورێیەکەی تری کە ئەویش ھاندەری پاریس سانجێرمان بووە و ئەویش خنکاندویەتی.

پۆلیسی ئەو شارە ئاشکرای کردووە, کە دوای گالتە پێکردنی یەکێک لەو دوو ھاندەرە ئەوی دیکەکەیان کە تەمەنی 18 ساڵ بووە و ھاورێیەکەی کوشتووە و دواتر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close