یارییه‌کانی خولی نایابی عێراق دواده‌خرێت

لۆگۆی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق

یاریگا-وابڕیاره‌ یارییه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی دووهه‌می خولی نایابی عێراق دوابکه‌وێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ غه‌د پرێسی راگه‌یاندووه‌   یاری ئه‌و گه‌ڕه‌ دواده‌خرێت به‌هۆی به‌شداریکردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی رووسیای ٢٠١٨.

یارییه‌که‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئوستراڵیا ده‌بێت و هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌کانی رافیده‌ین چانسی گه‌یشتنیان به‌ کۆتاییه‌کانی جامی جیهانی زۆر لاوازه‌ پاش یه‌ک بردنه‌وه‌ له‌ پێنج یاریدا.

ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوله‌که‌ له‌ سێی نیسانی داهاتوو ده‌بێت له‌ ١٦ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ، به‌وه‌ش بۆ ١٧ رۆژ ده‌وه‌ستێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close